سه‌نگه‌ر ئاكره‌یى، نوچه‌نێت
كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هه‌وڵ ده‌دات هاوسه‌نگى نێوان ده‌ستى كارى خۆماڵى وبیانى رابگرێت.
كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ى كوێستان محه‌مه‌د ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و له به‌شێكى قسه‌كانى گوتى، “وەزارەتەکەمان بە هاوهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ توانیمان یاداشتێك ئاماده بكه‌ین، بۆ لێکتێگەیشتن لە پرسی کرێکارە بیانییەکان. ئێمە و وەزارەتی ناوخۆ بەنیازی ئامادەکردنی رێنماییەکانین کە هاوسەنگییەک رابگرین لەنیوان هێنانی کرێکاری بیانی و خۆماڵی”.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌تى كوێستان چه‌ندان زانیاریى تر‌ى ئاشكرا كرد و گوتى، “لە ئێستادا دەستەی وەبەرهێنان یاسای وەبەرهێنانیان ئامادە کردووە کە کۆمەڵێک تێبینیمان له‌سه‌رى هەبوو لەوەی کە پێویستە لە هەر پرۆژەیەکی وەبەرهێنان لە ٧٥٪ کرێکارەکان خۆماڵی بن، تەنیا ئەو کرێکارانە بهێندرێن کە پسپۆرییەکەیان لە هەرێم نەبن”.
وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى باسى له‌وه‌یش كرد، ئه‌وان داوایان له‌سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم كردووه كرێى رۆژانه و مانگانه‌ى كرێكار زیاد بكرێت بۆئه‌وه‌ى بتوانێ به‌كاره‌كه‌ى بژێوى خۆى دابین بكات.