رێكخراوی قاعیدە لە ئەفریقیا دەردەكەوێتەوەو 50 چەکداریشی لێدەكوژرێ

0

(نوچەنێت) ئاژانسەكان
سەرلەنوێ چەكدارانی سەر بە رێكخراوی ئەلقاعیدە لەهەندێ وڵاتی ئەفەریقی دەردەكەونەوە سوپای فەڕەنساش لە پڕۆسەیەدا 50 چەكداری سەر بەو رێكخراوە دەكوژێ.
وەزارەتی بەرگریی فەرەنسا، کوشتنی نزیکەی 50 چەکداری سەر بە رێکخراوی ئەلقاعیدەی، لە هێرشە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی لە وڵاتی مالی و نزیک لە بۆرکینافاسۆ راگەیاند.
لەمبارەیەوە (فلۆرانس بارلی)، وەزیری بەرگریی فەرەنسا، ئاشکرایکرد ئۆپەراسیۆنەکە تەکتیکی بووەو وتیشی “لێدانی گورزی گەورەیە لەو گرووپە تیرۆریستییەی سەر بە قاعیدەیە و ناوی ئەنساروئیسلامە و لە ناوچەی پۆلیکیسیدا لە نزیک سنوورەکانی نەیجەر و بۆرکینا فاسۆ، چالاکە”.
پێشتر گرووپی ‘ئەنسارولئیسلام’ کە مالام دیکۆ دایمەزراندووە و بۆ خۆی لە دایکبووی بۆرکینافاسۆیە، بەرپرسیاریەتی خۆی لە چەندین هێرش راگەیاندووە کە سوپای ئەو وڵاتەی کردووەتە ئامانج.
ئەو رێکخراوە لەلایەن ئەمەریکاوە لە سەرەتاکانی 2018ەوە، لە لیستی تیرۆری نێودەوڵەتیدا دانراوە.
لەلایەكی دیكەش ئاژانسی هەواڵی (فرانس پرێس) لەزاری سەرچاوەیەکی سەربازیی فەرەنسی بڵاویكردەوە ، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، 50 پارچە چەک دەستیان بەسەرداگیراوە، 30 مۆتۆڕسکیلیش تێکشکێنراون، ئەوەشی خستە روو هێزە تایبەتەکانی کۆماندۆزی فەرەنسی بەناوی (سابر)،بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com