(نوچەنێت) سەنگەر ئاكرەیی
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردو ژمارەیەک هاوڵاتی بە چەک هێرشدەکەنەسەر کافتریایەک لە عەنکاوە، بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی سلێمانی توانرا سەرجەم تۆمەتبارانی روداوەکە دەستگیربکرێن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، “دوابەدوای بلاو بوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە کەنالێکی راگەیاندن کە چوار کەس ھێرش دەکەنە سەر کافتریایەک لە ناحیەی عەنکاوە بۆ رۆژی دواتر ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد بەناوی (لقمان حکمەت )،وە لە بەدواداچونێکی زۆری ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر تۆمەتباری دووەم بەناوی (رێکان خورشید)کە ناسراوە بە (رێکۆ خەیلانی)خۆی رادەستی (ھەوالگری گشتی کرد لە شاری ھەولێر رێکەوتی ٢٠٢٠/١٠/٣١رۆژی شەممە)،وە تیمێکی لێکۆلینەوە پێکھێنرا لە پۆلیسی بەشی نەھێشتنی تاوانی ھەولێر و بەشی پۆلیسی عەنکاوەی ھەولێر بە بەردوام بەدواداچونیان دەکرد وە لەنجامدا زانیاری زۆر وردیان کۆ کردەوە لەسەر ئەو دوو تۆمەتبارانەی کە مابوون دەستگیر بکرێن”.
ئەمەش دەقی راگەیێندراوەکەیە:
دوا بەدوای بڵاو بوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە کەناڵێکی راگەیاندن کە چوار کەس ھێرش دەکەنە سەر کافتریایەک لە ناحیەی عەنکاوە بۆ رۆژی دواتر ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد بەناوی(لقمان حکمەت )، وە لە بەدواداچونێکی زۆری ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر تۆمەتباری دووەم بەناوی (رێکان خورشید)کە ناسراوە بە (رێکۆ خەیلانی)خۆی رادەستی (ھەوالگری گشتی کرد لە شاری ھەولێر رێکەوتی ٢٠٢٠/١٠/٣١رۆژی شەممە)،وە تیمێکی لێکۆلینەوە پێکھێنرا لە پۆلیسی بەشی نەھێشتنی تاوانی ھەولێر و بەشی پۆلیسی عەنکاوەی ھەولێر بە بەردوام بەدواداچوونیان دەکرد وە لە نجامدا زانیاری زۆر وردیان کۆکردەوە لەسەر ئەو دوو تۆمەتبارانەی کە مابوون دەستگیر بکرێن وە لە دەرئەنجامی زانیاریەکانمان توانیمان شوێنی تەواویان ئاشکرا بکەین و وە ئەو زانیاریانەشمان دا بە نەھێشتنی تاوانی سلێمانی کە ئەو دوو تۆمەتبارانە لە نێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا سپۆرتاج)ن لە پیشانگاکانی ئۆتۆمبێل بەناوی پیشانگای (شەبەح)لەسەر رێگای تاسلوجە خەوتبوون،وە لەسەر زانیاریەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی ھەردوو تۆمەتباران بە ناوەکانی (یاسین تحسین)و(محمود كامران)دەستگیر کرد وە ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر تۆمەتبارەکانیان گواستەوە بۆ شاری ھەولێر و رووبەرووی دادگا کرانەوە ،وە لێرەوە سوپاسی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و پۆلیسی بەشی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی دەکەین بۆ ھەماھەنگیەکانیان ، (وەنازاندرێت مەبەستی ئەم کەنالە چی یە لە بلاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانە و ورووژاندنی ئەم بابەتانە وە زانیاریەکان وەکو خۆی ناگوازنەوە وەدەبێت زیاتر بەرپرسانە بن ووردتر بن لە بلاو کردنەوەی ھەوال و بابەتەکان)
دلنیایش دەدەینە ھاولاتیان کە بەردوام ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێر بێ وچان ئەرک دەبینن تا تۆمەتباران رادەستی یاسا بکەن .
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر
٢٠٢٠/١١/٣