نوچه‌نێت
سه‌رچاوه‌كان له په‌رله‌مانه‌وه ئاشكراى ده‌كه‌ن ره‌شنووسى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق تایبه‌ت به چاكسازیى ئابوورى، له‌لایه‌ن چه‌ند فراكسیۆنێكه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه به بیانووى ئه‌وه‌ى پرۆژه‌كه بۆ پڕوپاگه‌نده‌ى سیاسییه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م سێى تشرینى یه‌كه‌م، رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید”راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌كات “كاغه‌زى چاكسازیى” مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، پێویستى به رێككه‌وتنى سیاسى هه‌یه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌ییه‌ك له په‌رله‌مانى عێراق بێ ئه‌وه‌ى ناویان ئاشكرا بكرێت باسیان له‌وه كردووه، چه‌ند فراكسیۆنێكى ناو په‌رله‌مان پرۆژه‌كه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه و ئاماده نه‌بوون تاوتوێى بكه‌ن، به بیانووى ئه‌وه‌ى كازمى ده‌یه‌وێ به‌م پرۆژه‌یه سه‌رنجى جه‌ماوه‌ر رابكێشێ و بۆ پڕۆپاگه‌نده‌ى سیاسى به‌كارى بهێنێ.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن ئه‌وان ده‌زانن كازمى پێویستى به تێپه‌ڕاندنى ئه‌و پرۆژه‌یه‌یه، بۆیه ده‌یانه‌وێ فشارى بخه‌نه سه‌ر تا مه‌رجى بۆ دابنێنن و ناچارى قبووڵكردنى مه‌رجه‌كانى بكه‌ن.
دواى ئه‌وه‌ى له هاوینى رابردوو په‌رله‌مانى عێراق ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌وه دا حكوومه‌ت قه‌رز بكات، داواى له كازمى كرد له به‌رانبه‌ر پرۆژه‌ى چاكسازى ئابوورى ئاماده بكات، هه‌رچه‌نده مانگى رابردوو ئه‌م پڕۆژه‌یه به په‌رله‌مان دراوه، به‌ڵام تا ئێستا له په‌رله‌مان تێنه‌په‌ڕیوه.