شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
به‌رپرسانى پارتى باس له‌وه ده‌كه‌ن تا دۆخى كه‌ركووك ئاسایى نه‌كرێته‌وه، ئه‌وان ئاماده نیین به‌شدار له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى شاره‌كه بكه‌ن.
محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسى لقى پارتى له كه‌ركووك له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت، سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له شاره‌كه و چۆنیه‌تى به‌شداربوونى پارتى گوتى، “هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بارودۆخى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین له كه‌ركووك، ئه‌و كات به پێى بارودۆخ بڕیارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ین”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى داوا ده‌كرێت دۆخى كه‌ركووك ئاسایى بكرێته‌وه، محه‌مه‌د خورشید گوتى، “بارودۆخى كه‌ركووك بارودۆخێكى نائاساییه پێموایه ئاسایی بكرێته‌وه باشتره تا هه‌موو لایه‌نه‌كان ئازادانه به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن”.
به‌رپرسێكى تر‌ى پارتى له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕی به‌غداد توده‌ى عێراقى باسى له‌وه كردووه پارتى ئاماده نییه له هه‌ڵبژاردنى كه‌ركووك به‌شدار بێت، تا ئه‌و كاته نه‌بێت كه رێككه‌وتنێكى هاوشێوه‌ى شنگال بۆ كه‌ركووك ده‌كرێت و دۆخه‌كه ئاسایى ده‌كرێته‌وه.