(نوچەنێت): فەرهاد
بەپێی نووسراوێكی فەرمی، یەكێتی نیشتمانی كوردستان گۆڕانكاری لەژمارەیەك بەرپرسی میدیاییی حزبەكەیدا دەكات، كە سەرجەم میدیا جیاوازەكان ئەو حزبە دەگرێتەوه.
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەنووسراوێكی فەرمیدا كە ئەمڕۆ دووشەممە دەرچووەو وێنەیەكی دەست (نوچەنێت) كەوتووە، تیایدا بڕیاری گۆڕانكاری لەژمارەیەك بەرپرسی میدیایی داوە كە حەوت بەرپرسیارێتین.
بەپێی نووسراوەكە كە ئیمزای بڕیاردەری مەكتەبی سیاسیی بەسەرەوە ، هەریەك لە (عیماد ناسیح عەلی محەمەد، بەڕێوەبەری كەناڵی میدیایی كەركوك، دڵبەند مستەفا رەحیم، بەڕێوەبەری دەنگی گەلی كوردستان، بورهان حاجی عەلی، بەڕێوەبەری كەناڵی گەلی كوردستان، محەمەد كەریم حەمە، سەرنوسەری رۆژنامەی كوردستانی نوێ، محەمەد شێخ عوسمان، بەڕێوەبەری الانصات المركزیە، كاروان ئەنوەر فەرەج، بەڕێوەبەری سایتی پیوكەی میدیا) لەو بەشە میدیایانەی یەكێتی دانراون.
جێی باسە لەنووسراوەكەدا ئاماژە بە بەرپرسانی پێشووی ئەو بەشە میدیایانە نەكراوە كە كێن و بە چ هۆكارێكیش لەبەرپرسیارێتی میدیای یەكێتی نەماون.