نوچه‌نێت
رۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، به‌ریتانیا بۆ رزگاركردنى سه‌ربازه‌كانى له تۆمه‌تى پێشێلكاریى مافى مرۆڤ سوڵحى له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان كردووه و به بڕى 26 ملیۆن دۆلار 330 سكاڵاى دۆسیه‌ى داخستووه.
سه‌ربازانى به‌ریتانیا له عێراق به پێشیلكاریى وكوشتن تۆمه‌تبار ده‌كرێن، بۆیه چه‌ندان سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كراوه. رۆژنامه‌ى “زه سه‌نى” به‌ریتانى له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه حكوومه‌تى به‌ریتانیا به پێدانى پاره ئه‌و دۆسیانه داده‌خات به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه‌موكوڕییان له به‌ڵگه هه‌یه.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێ تا ئێستا به‌ریتانیا بڕى 20 ملیۆن پاوه‌ندى خه‌رج كردووه بۆ داخستنى 330 دۆسیه، ئێستا خه‌ریكه كار بۆ داخستنى 414 دۆسیه‌ى تر ده‌كات و 217 دۆسیه‌ى تریش پوچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه.
به‌رپرسێكى سه‌ربازى قسه‌ى له راپۆرته‌كه كردووه وره‌خنه‌ى له‌و كاره‌ى به‌ریتانیا هه‌بووه گوتوویه‌تى ئه‌مه وه‌ك دانپێنانێكه به‌وه‌ى سه‌ربازه‌كان تاوانیان كردووه. ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێ كارى سه‌ربازانى به‌ریتانیا له عێراق به‌وپه‌ڕى پیشه‌گه‌ریى بووه و به‌و شێوه‌یه نه‌بووه كه باس ده‌كرێ.
له‌گه‌ڵ داگیركردنى عێراق له ساڵى 2003 و رووخاندنى رژێمى به‌عس هێزێكى زۆرى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له پرۆسه‌كه به‌شدار بوون.