گوته‌بێژ پۆلیس: بكوژه‌كه ته‌نیا بووه هیچ به‌رپرسێكى له پشت نییه
شلێر سه‌عید، نوچه‌نێت
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پۆلیسى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ى شه‌وى رابردوو ته‌قه‌ى له پۆلیس كردووه و پۆلیسێكى كوشتووه، ساڵى رابردوو بڕیارى ده‌ستگیركردنى هه‌بووه.
لیوا تاریق ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پۆلیسى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باسى له رووداوه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى هه‌ولێر كرد وئاشكراى كرد، تۆمه‌تباره‌كه رایكردووه و پێشتر بڕیارى گرتنى هه‌بووه.
لیوا تاریق باسى له‌وه كردووه، تاوانباره‌كه به‌م كاره‌ى دۆسیه‌ى خۆى قوڕستر كردووه و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه به زووترین كات ده‌ستگیر ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى به‌رپرسانى پۆلیس ئاشكرایان كردووه، تۆمه‌تباره‌كه پێشتر ته‌قه‌ى له دراوسێیه‌كى كردووه و بۆیه بڕیارى گرتنى هه‌بووه
شه‌وى رابردوو له هه‌ولێر به مه‌به‌ستى گرتن هێزێكى پۆلیس ده‌چنه سه‌ر تۆمه‌تبارێك به‌ڵام ئه‌و رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه و له ئه‌نجامدا عه‌قید عزه‌دین نه‌جمه‌دین به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى ناوشار و سێ پۆلیسى تر به سه‌ختى بریندار ده‌بن و كوڕه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیس به ناوى كه پۆلیس بووه به ناوى په‌یوه‌ند عزه‌دین له رووداوه‌كه‌دا كوژرا.
سه‌باره‌ت به هه‌مان رووداو هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بۆ نوچه‌نێت پوخته‌ى رووداوه‌كه‌ى گێڕایه‌وه و گوتى “رووداوەكەی دوێنێ شەو لە گەڕەكی راستی هەولێر كە چه‌ند پۆلیسێكى هەولێر، كە پێك هاتبوون لە عەقید عزەدین، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناو شار – رۆژئاوای هەولێر و مقەدەم كەیوان، ئەفسەری بنكەی پۆلیسی بەختیاری و تیمێكی دیكەی پۆلیس، لەگەڕەكی راستی لە هەولێر سەرقاڵی جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك بوون، لە كاتێكدا تۆمەتبارەكە دەیویست خۆی بكوژێت،هێزەكانی پۆلیس ویستویانە رێگریی لێبكەن دواتر دەستگیری بكەن ، بەڵام ئەو تۆمەتبارە ته‌قه‌ى كردووه عەقید عزەدین و مقەدەم كەیوان و دوو پۆلیسی بریندار كرد و پەیوەند عزەدین، كوڕی عەقید عزەدینی شەهید كرد”.
هۆگر عه‌زیز دووپاتی كرده‌وه، تۆمه‌تباره‌كه به‌گوێره‌ى ماده‌ى 405 ى یاساى سزادان بڕیارى گرتنى هه‌بووه و هیچ كه‌س و به‌رپرسێكیشى له پشته‌وه نه‌بووه.
