سەنگەر ئاکرەیی، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
دوێنێ دادگاى هه‌ولێر سزاى گرتنى ساڵێكى به‌سه‌ر ئه‌و تاوانباره سه‌پاند، كه به ئه‌كاونتى ساخته‌ى پزیشكێكى ئافره‌تانه‌وه وێنه و ڤیدیۆى له ژنان وه‌گرتووه و دواتر به هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى پاره‌ى لێوه‌رگرتوون.
دواى لێكۆڵینه‌وه وهه‌ڵسه‌نگاندنى كه‌یسێكى دژ به ژنان، دوێنێ دادگاى هه‌ولێر بڕیارى سزاى گرتنى به‌سه‌ر ئه‌و تاوانباره سه‌پاند كه به ساخته ئه‌كاونتێكى به‌ناوى پزیشكێكى ئافره‌تانه‌وه دروست كردبوو و وێنه و ڤیدیۆى له ژنان وه‌رده‌گرت.
سزاكه بریتى بووله ساڵێك گرتن، ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه بوو كه پێشتر نكۆڵى له‌وه كردبوو تاوانه‌كه‌ى كردبێ و دواجار دوێنێ دانى به تاوانه‌كه‌ى نا.
نازە شێروان بەرپرسی کەیسەکە لە رێکخراوی PDO بۆ گەشەپێدانی مرۆیی لە لێدوانەک بۆ نوچە نێت گوتی، “ئەو کەسە بە ناوی دکتۆر “نگین جعفر” پزیشكى ژنان قسه‌ى له‌گه‌ڵ ژنان كردووه، بۆ ئه‌مه‌یش ئه‌كاونتێكى داناوه، داوای وێنه و ڤیدیۆ لە نەخۆشەکان كردووه، هەڵساوە بە کۆکردنەوەی زانیارییە تایبەتییەکانی خەڵکی ودواتر هەڕەشەى بڵاوکردنەوەی كردووه و له‌به‌رانبه‌ردا داواى پاره‌ى كردووه”.
نازه شێروان باس له‌وه ده‌كات ئه‌وان له رێى كه‌یسێكه‌وه ئه‌و تاوانباره‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌ویش كچێك بووه كه ته‌مه‌نى 22 ساڵ بووه وسه‌ره‌تا داواى 10 هه‌زار دۆلار “ده‌فته‌رێك”ى لێكردووه و دواتر بۆ چوار هه‌زار دۆلار كه‌مى كردووه‌ته‌وه. نازه ده‌ڵێ، “هه‌ر له رێى به‌دواداچوون بۆ ئه‌م كه‌یسه تاوانباره‌كه گیراوه”.
نازە شێروان له درێژى گێڕانه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه گوتی، “بە هەماهەنگی نێوان رێکخراو و بەرپرسی کەیسەکە و ئاسایشی هەولێرلە رێگای کەسێکی نزیکی خۆیەوە کە کارمەندی ئاسایشی هەولێر بووە بەدواداچوونەکان بۆ تۆمەتبارەکە کراوە و دوای زیاتر لە سێ مانگ لە بەدواداچوونەکان، کەسەکە دەسگیرکراوە”
بە گوتەی نازە شێروان “تاوانبار لە سەرەتا نکۆڵی لە تاوانباربوونی خۆی کردووە بەڵام لە ئێستا دادوەر کەیسەکەی یەکلاکردۆتەوە و سزای زیندانی ساڵێکی بەسەر دا سەپاوە.”