سەنگەر ئاکرەیی، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئومێد ئه‌حمه‌د گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌و مانگه‌یش خشته‌ى پێدانى كاره‌باى نیشتمانى به هاووڵاتییان وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه، 22 كاتژمێر كاره‌با به هاووڵاتییان ده‌درێت.
ئومێد ئه‌حمه‌د له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد، هیچ بڕیارێك بۆ گۆڕینى خشته‌ى كاره‌باى نیشتمانى نییه و وه‌ك مانگى پێشوو 22 كاتژمێر ده‌بێت.
له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى گوتیشى، “دوای دوو هەفتەی تر لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای کارەبای هەولێر بڕیاری نوێ لەسەر خەرجییەکان وسووتەمەنی وبڕی تێچووەکان دەدرێت”.
حكوومه‌تى هه‌رێم له هه‌وڵى ئه‌وه دایه هه‌ژماركردنى بڕى كاره‌با به‌كارهاتوو بكات به پێوه‌رى زیره‌ك، به مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى زێده‌ڕۆیى له كاره‌با نه‌هێڵێت.
به‌هۆى مامناوه‌ندى كه‌شوهه‌وا له مانگه‌كانى پایز و به‌هار بڕى پێدان كاره‌باى نیشتمانى به هاووڵاتییان بۆ سه‌رووى 20 كاتژمێر زیاد ده‌بێت.