نوچه‌نێت
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ومسته‌فا مه‌دبولى سه‌رۆك وه‌زیرانى میسڕ سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه كۆبوونه‌ته‌وه و رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ، “به‌هێزبوونى په‌یوه‌ندى نێوان میسڕ و عێراق سنووردانانه بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا”.
هه‌رچه‌نده هه‌وڵه‌كانى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى نێوان میسڕ وعێراق له شێوه‌ى ئابوورى و بازرگانى ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌مه په‌یامێكه بۆ توركیا و چیتر میسڕ نایه‌وێ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى توركیا له‌سه‌ر ئاسایشى عێراق به‌رده‌وام بێت.
رێككه‌وتنه‌كانى میسڕ و عێراق له چوار ته‌وه‌رى سه‌ره‌كیین له‌وانه، وزه به كاره‌با و نه‌وت و گازه‌وه، دووم ئاوه‌دانكردنه‌وه، سێیه‌میان دامه‌زراندنى ناوچه‌ى پیشه‌سازى و چواره‌میان به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى پیشه‌سازییه.
مسته‌فا مه‌دبولى سه‌رۆك وه‌زیرانى میسڕ به راشكاوى گوتوویه‌تى، میسڕ به ته‌نیا وه‌ك بازاڕێك سه‌یرى عێراق ناكات، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌دات هه‌ر شتێك له به‌رژوه‌ندى عێراق بێت بیكات.
میسڕ به ئاشكرا نیگه‌رانى خۆى له ده‌ستوه‌ردانى توركیا له كاروبارى عێراق و لیبیا ده‌ربڕیوه و له هاوینى رابردووه‌وه هه‌وڵى داوه له رووى هه‌وڵگرییه‌وه هاوپه‌یمانییه‌ك له دژى توركیا دابمه‌زرێنێ.