سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی خۆی کەرەنتین کرد

0

(نوچەنێت) ئاژانسەكان

بەپێی هەواڵی ئاژانسەكانی جیهان، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO  خۆکەرەنتینکردنی خۆی راگەیاندووە، ئەمەش دوای ئەوەی كە بەركەوتەی كەسێك بووە كە پشنینەكەی لەبارەی کۆرۆناوە پۆزەتیڤ دەرچووە.

لەمبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی  ‘فرانس پرێس’ ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرایکرد، تیدرۆس ئادهانۆم گیپریسۆس، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کەرەنتینکراوە، بەڵام وەک خۆی رایگەیاندووە، “من باشم و هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەم پێوە دیارنییە، بەڵام خۆم کەرەنتین دەکەم”.

 سەرۆکی رێکخراوە جیهانییەکە، لە توویتەردا نووسی ” تێکەڵیم لەگەڵ کەسێکدا هەبووە کە دواتر پشکنینەکان، پۆزەتیڤبوونی پشکنینی کۆڤید 19یان لەلەشیدا دەرخستووە. من تەندروستیم باشە و هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەم پێوە دیار نییە، بەڵام پابەندی کەرەنتینەی ماڵەوە دەبم لە چەند رۆژی داهاتوودا، ئەمەش وەک جێبەجێکردنی پڕۆتۆکۆلەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، من ئەم ماوەیە لە ماڵەوە کارەکانی خۆم دەکەم”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com