نوچه‌نێت
میدیاكانى عێراق باسیان له دوایین هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌ت وپه‌رله‌مان كردووه بۆ دابینكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینى یه‌كه‌م، به‌گوێره‌ى دوایین زانیارى دابینكردنى ئه‌م مووچه‌یه هه‌فته‌ى داهاتوو یه‌كلایى ده‌كرێته‌وه.
عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق لێدوانى داوه و گوتوویه‌تى، هه‌ركه پرۆژه یاساى قه‌رز له په‌رله‌مان په‌سند كرا ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى رابردوو “تشرینى یه‌كه‌م” ده‌كرێ.
هاوكات سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق باسى له‌وه كردووه، هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ حكوومه‌ت ده‌كات بۆئه‌وه‌ى مووچه‌ى مانگى رابردوو دابین بكات.
جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتارى كورد و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى باسى له‌وه كردووه له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق، ده‌ركه‌وتووه وه‌زاره‌ت 4 ترلیۆن و 500 ملیار دینارى هه‌یه و بۆ مووچه‌ى مانگى رابردوو پێویستى به ترلیۆنێك و 500 ملیار دیناره.
به‌گوێره‌ى سه‌رجه‌م لێدوانه‌كان ئاماژه‌یه‌ك هه‌یه، هه‌فته‌ى داهاتوو به دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق دابینكردنى مووچه‌كه یه‌كلایى بكرێته‌وه.