نوچه‌نێت
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق رایگه‌یاند، رێژه‌ى خۆكوشتن له دواى شه‌ڕى داعشه‌وه له شاره‌كانى عێراق زیادى كردووه و به‌شێوه‌یه‌ك له ساڵى 2018 نزیكه‌ى 518 كه‌س خۆیان كوشتووه و ئه‌و ژماره‌یه‌ش له ساڵى 2019 بۆ 588 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
سه‌عد معن گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق لێدوانى بۆ ئاژانسى فه‌رمى عێراق داوه و باسى له‌وه كردووه جیا له تاوانه‌كانى خۆكوشتن كه به فه‌رمى تۆماركراون، رۆژانه هێزه‌كانى پۆلیس هه‌وڵى خۆكوشتن پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت بارودۆخى سیاسى و ئابوورى عێراق كاریگه‌رى له‌سه‌ر خراپبوونى كۆمه‌ڵگاى عێراقى هه‌بووه. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ته‌شه‌نه‌كردنى ئه‌و دیارده‌یه به به‌كارهێنانى ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌به‌ستێته‌وه و باس له‌وه ده‌كات له‌م دوو ساڵه‌ى دواییدا دیارده‌ى به‌كارهێنانى ماده هۆشبه‌ره‌كان له عێراق زۆر زیادى كردووه. هه‌ندێك له‌وانه‌ى هه‌وڵى خۆكوشتن ده‌ده‌ن ئاڵووده‌ى ماده هۆشبه‌ره‌كانن.
پێشتر راپۆرته نافه‌رمییه‌كان باسیان له‌وه كردووه ماده هۆشبه‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له‌رێى ئێرانه‌وه دێته عێراق.