نوچه‌نێت
له راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى حوڕه باس له هه‌وڵه‌كانى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌كرێ بۆ ده‌ركه‌وتنه‌وه، ده‌گوترێ خوازیاره ئێران له ده‌سه‌ڵاتى داهاتووى عێراق پۆسته‌كى نوێى بۆ بدۆزێته‌وه.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێ ئێستا له هه‌موو زیاتر نوورى مالیكى ده‌رده‌كه‌وێته‌وه و له هه‌موو كاتیش زیاتر مه‌رایى بۆ ئێران ده‌كات.
له دواى كه‌وتنى مووسڵ به ده‌ستى داعش له ساڵى 2014 مالیكى ده‌گمه‌ن ده‌رده‌كه‌وت، چونكه زۆر رووبه‌ڕووى ره‌خنه ده‌بووه‌وه، به‌ڵام ئێستا به پێچه‌وانه‌وه زوو زوو ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر رووداوه‌كان ده‌رده‌خات، بۆئه‌وه‌ى خۆى به نزیك له ئێران نیشان بدات.
راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات جگه له ئێران، مالیكى هه‌وڵ ده‌دات له میلیشیاكانیش نزیك بێته‌وه، بۆئه‌وه‌ى ئه‌وانیش له گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ده‌سه‌ڵات هاوكارى بن. به‌ڵام چاودێرێكى سیاسى گوتوویه‌تى ئێستا حه‌شدى شه‌عبى خۆى له مالیكى زۆر به‌گه‌وره‌تر ده‌زانێ و حیسابێك بۆ بۆچوونه‌كانى مالیكى ناكات.