شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگرى سوپاسالارى پێشمه‌رگه به نوچه‌نێتى راگه‌یاند، به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه هیچ بڕیارێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى مه‌شقى پێشمه‌رگه نییه و ته‌نیا له كۆلیژه سه‌ربازییه‌كان مه‌شق ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
لیوا قاره‌مان له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێتى راگه‌یاند، به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه مه‌شقكردنى پێشمه‌رگه وه‌ستاوه و تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى مه‌شقه‌كان نییه.
سه‌باره‌ت به كۆلیژه سه‌ربازییه‌كان جێگرى سوپاسالارى پێشمه‌رگه ئاشكراى كرد، بڕیاره مه‌شقكردن له كۆلیژه‌كانى له نموونه‌ى قه‌ڵاچۆلان و و قه‌ڵادزێ ده‌ست پێ بكاته‌وه.
له‌گه‌ڵ شه‌ڕى دژ به رێكخراوى تیرۆریستى داعش، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ماوه‌یه‌كى زۆر مه‌شقى به پێشمه‌رگه كردووه و به‌ڵام به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه ماوه‌یه‌كه وه‌ستاوه، هه‌ر چه‌نده هه‌ندێك له وڵاتانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ربازه‌كانیان نه‌كشاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام وێراى ئه‌مه‌یش مه‌شقكردن وه‌ستاوه.