سەنگەر ئاکرەیی، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
له ساڵى 2014 وه سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ له پۆسته‌كه‌یه‌تى و نه‌گۆڕدراوه، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار ده‌ڵێ ته‌نیا ئه‌و ده‌سته‌یه نییه، به‌ڵكو سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكییش كاتى گۆڕینى هاتووه و نه‌گۆڕدراوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتووه، ماوه‌یه‌كه بڕیاره سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ بگۆڕدرێت، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گۆڕدراوه وهۆكاره‌كه‌یشى نه‌زانراوه.
لەمبارەیەوە محه‌مه‌د گۆمەشینی، گوتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ بە نوچەنێتی گوت، “بابەتی گۆڕینی دەستەی مافی مرۆڤ پرۆسەیەکە راستەوخۆ لە پەرلەمان یەکلایى دەکرێتەوە”.
سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی دەستەکە، گۆمه‌شینى گوتی، “پەرلەمانی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاوکردبووەوە وخەڵک سیڤی پێشکەش کرد بوو وئەوانیش هەندێک مەرج و یاسایان هەیە بۆ بەدواداچوون و وردبینییەکان و پێداچوونەوەیان بۆ سیڤییەکان کردووە. دیارە سیڤییەکان لە قۆناغی وردبینی تێدەپەرێت و بۆ دەنگدان ده‌چێته ناو پەرلەمان و لە دانیشتنێكدا بە دەنگدان سه‌رۆكى ده‌سته هه‌ڵده‌بژێردرێت”.
گوته‌بێژى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ دووپاتى كرده‌وه ته‌واوى پرۆسه‌ى گۆڕینى سه‌رۆكى ده‌سته‌كه له لاى په‌رله‌مانه، بۆیه كێشه‌كه به ده‌ست ئه‌وانه‌وه نییه.
به‌گوێره‌ى یاسا سه‌رۆكى هه‌ر ده‌سته‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت چوار ساڵ جارێك بگۆڕدرێت، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به نوچه‌نێتى گوت، سه‌رۆكى ئێستاى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ له ساڵى 2014 وه له پۆسته‌كه‌یه‌تى و تا ئێستا نه‌گۆڕاوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتى، “به هۆى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌ك كارى په‌رله‌مان وه‌ستابوو ئه‌و سه‌رۆكه لانه‌درا، به‌گوێره‌ى یاسا مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه جارێكى تر خۆى كاندید بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و سه‌رۆكه‌ى ئێستا ئه‌و كاره‌ى نه‌كردووه، بێ هیچ یاساییه‌ك ماوه‌ته‌وه”.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه باسى له‌وه‌یش كرد هاوشێوه‌ى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكیش له شوێنى خۆى ماوه‌ته‌وه، گوتیشى، “به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى هه‌ن سه‌رۆكایه‌تى ده‌ستى مافى مرۆڤ به پێكهاته‌ى مه‌سیىحى و سه‌رۆكایه‌تى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكیش به یه‌كێتى دراوه، به‌ڵام هێشتا روونه‌بووه‌ته‌وه كه گۆڕانكاریى له سه‌رۆكایه‌تییه‌كانیان ده‌كرێ”.