خوێندن له‌ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى راگیرا

0

شلێر سه‌عید، نوچەنێت

ئەمرۆ یەكشەمە 1-11-2020 لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا، بڕیار درا خوێندن لە سەرجەم قوتابخانە حكومیی و ئەھلییەكان تا 1-12-2020 رابگیرێت.

ئه‌مڕۆ له‌شارى هه‌ولێر، بە سەرپەرشتیی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکان و پارێزگار و بەرپرسی یەکەی ئیدارە سەربەخۆکان، لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبووە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ هەر یەک لە د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردە و د.ئارام محمد قادر وەزیری خوێندینی باڵا و توێژینەوەی زانستی راپۆرتی خۆیان دەربارەی هەڵسەنگاندنی رەوشی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

له‌ كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌یش چه‌ند بڕیارێك درا كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه‌:

  1. دەوامی قۆناغەکانی 1 و 2 بنەڕەتی و 12 ئامادەیی (حکومی ـ ناحکومی) تا رۆژی (1-12-2020) رادەگیرێت و سەر لەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی تەندروستی دەكرێت.
  2. قۆناغی 12 ئامادەیی دەتوانن تا کردنەوەی قوتابخانەکان، بەشێوەی “نائیلزامی” سوود لە وانەکانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی وەربگرن.
  3. قۆناغی 3 بنەرەتی تا 11 ئامادەیی (حکومی ـ ناحکومی) بە شێوازی ئەلیکترۆنی لە خوێندن بەردەوام دەبن.

4.سەردانکردنی بە گروپ و ئامادەبوون لە قوتابخانەکان تا رۆژی (1-12-2020) رادەگیرێت، وسەرلەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەكرێت.

  1. ئەو قوتابخانانەی کە لە گوندەکان و ئەو ناوچانەی كە هێڵی ئینتەرنێتیان وەک پێوست نیە و ژمارەی قوتابی وخۆیندکارانیان سنووردارە، دەوامیان بۆ گشت قۆناغەکان رادەگیرێت.
  2. دەوامی باخچەی منداڵانی ناحکومی تا رۆژی (1-12-2020) رادەگیرێت و سەرلەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەكرێت.
  3. دەوامی پەیمانگاکانی حکومی و ناحکومیی وەزارەتی پەروەردە تا رۆژی (1-12-2020) رادەگیرێت و سەرلەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی تەندروستی دەکرێت.
  4. بەمەبەستی رێکخستنەوەی ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان، وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام سوود لەو پشووە فەرمییانە وەردەگرێت کە بە پێویستی بزانێت.
  5. لە زانكۆ وپەیمانگەکان بۆ بەشە زانستییەکان وکۆمەڵەی پزیشکی، سیستەمی خوێندنی نێو كامپەس و خوێندنی ئەلكترۆنی (خوێندنی ئاوێتە) تا رۆژی (1-12-2020) وەك خۆی بەردەوام دەبێت.
  6. لە زانكۆ وپەیمانگاکان بۆ بەشە مرۆڤایەتییەکان لە خوێندنی ئاوێتە ڕێژەی هەرەزۆری بە ئەلکترۆنی دەبێت و ئەو بەشە زانستییانەی كه پێویستیان بە تاقیگە هەیە، تا رۆژی (1-12-2020) خوێندنیان لە نێو كامپەس دەبێت.
  7. راسپاردنی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان بۆ چاودێریکردنی شوێنە گشتییەکان وپەرستگاکان -مزگەوت وکلێساکان- وپابەندکردنیان بە جێبەجێ کردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
  8. دووپاتکردنەوەی جێبەجێکردنی گشت بڕگەکانی بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارە (52) لە (1-12-2020).

ئەم بڕیارانە تا ڕۆژی (1-12-2020) کاری پێدەکرێت.
لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە بۆ سەر لە نوێ تاوتووێکردنی ڕەوشی تەندروستیی هەرێمی کوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com