شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه نێت
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق به نوچه‌نێتى راگه‌یاند، پێشنیاریان بۆ وه‌زیرى دارایى عێراق كردووه به شێوه‌یه‌كى كاتى قه‌رز بكات و له‌سه‌ر په‌سندكردنى یاساى قه‌رزكردن نه‌وه‌ستێ.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق بۆ نوچه‌نێتى ئاشكرا كرد، پرۆژه یاساى قه‌رز له شوێنى خۆیه‌تى و هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكى به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه.
دووپاتیشى كرده‌وه سه‌باره‌ت به‌و پرسه له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌زگایه‌كى په‌یوه‌ندیدار له گفتوگۆدان و كێشه‌ى سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه حكوومه‌تى عێراق داوا ده‌كات ره‌زامه‌ندى بۆ قه‌رزێكى زۆر پێبدرێت.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ى مووچه‌ى مانگى 10 ده‌درێت، جه‌مال كۆچه‌ر باسى له‌وه كرد وه‌زاره‌تى دارایى عێراق چاوه‌ڕوانى په‌سندكردنى قه‌رزه‌كه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وان پێشنیارییان بۆ كردووه قه‌رزێكى كاتى بكات و ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه بكات، دواتر ئه‌و قه‌رزه بخرێته سه‌ر یاساكه‌وه.