سێ كۆمپانیای موبایل، 5 ترلیۆن و 735 ملیۆن دیناری حكوومەت قەرزارن

0

نوچەنێت

كۆمیسیۆنی  راگەیاندن و گەیاندنی سەربە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ئەو بڕە پارانەی ئاشكرا كرد كە كۆمپانیاكانی موبایل لە عێراقدا لەنێوان ساڵانی (2014 تا 2020) قەرزداری حكوومەتن و تا ئێستا ئەو قەرزەیان نەداوە.

لەنووسراوێكی فەرمیدا كە لەلایەن كۆمیسیۆنی ناوبراو بڵاوكراوەتەوە كۆپییەكیش دەست (نوچەنێت) كەوتووە، ئاماژە بەو بڕە پارە قەرزانەی كۆمپانیاكانی موبایل لە عێراق دەكات لە ماوەی 6 ساڵدا .

لەناو ئەو كۆمپانیایانەی كە ناویان لە لیستی ئەو كۆمسیۆنەدا هاتووە هەریەك لە كۆمپانیاكانی (ئاسیا و كۆڕەك و زەین) هەن. ئاماژە بەوە كراوە كە كۆمپانیای زەین بڕی  3 ترلیۆن دینار و كۆمپانیای ئاسیاسێل بڕی 2 ترلیۆن دینار و كۆمپانیای كۆڕەكیش بڕی 735 ملیۆن دیناری عێراقی قەرزارن.

ئاشكراكردنی ئەو بڕی ئەو قەرزانە لەدوای ئەوە دێت كە لە پەرلەمانی عێراقەوە پەرلەمانتارێك داوای ئاشكرا كردنی كردبوو.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com