نوچه‌نێت
بانكى رافیده‌ین داواى له عێراقییه‌كان ده‌كات پاره‌كانیان له‌ماڵه‌وه هه‌ڵنه‌گرن و به بانكه‌كانى بده‌ن، شاره‌زایانیش ده‌ڵێن ئه‌و داوایه‌ى بانكى رافیده‌ین له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت قه‌باره‌ى دراوى عێراق 100 ترلیۆن دیناره، كه‌چى 35 ترلیۆنى له ماڵه‌كان هه‌ڵگیراوه.
رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید” ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له بانگه‌وازێكى بانكى رافیده‌ینى عێراقى ده‌كات كه داواى له خه‌ڵكى عێراق كردووه، چیتر پاره‌كانیان له‌ماڵه‌وه هه‌ڵنه‌گرن و به بانكه‌كانى بسپێرن، بۆئه‌وه‌ى پاره‌ى نه‌ختینه‌یى له به‌رده‌ستى حكوومه‌ت زیاتر بێت.
چاودێرانى دارایى گوتوویانه به‌هۆى نه‌مانى متمانه له‌نێوان خه‌ڵك وحكوومه‌ت، هاووڵاتییان حه‌ز ناكه‌ن پاره‌كانیان له‌بانكه‌كان دابنێن، كه‌چى دامه‌زراوه داراییه فه‌رمییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به پێدانى 7% سوود رازیان بكه‌ن پاره‌كانیان بهێننه ده‌ره‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، قه‌باره‌ى پاره‌ى نه‌ختینه‌ى عێراق نزیكه‌ى 100 ترلیۆن دینار ده‌بێت، كه‌چى 35 ترلیۆنى له‌ناو ماڵه‌كانه كه ده‌كاته نزیكه‌ى 28 ملیار دۆلار.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه عێراق له دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران تووشى قه‌یران بووه، پاساوى سه‌ره‌كییش نه‌بوونى پاره‌ى نه‌ختینه‌یى به‌رده‌ستى حكوومه‌ته.