سه‌نگه‌ر ئاكره‌یى، نوچه‌نێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، له 87%ى ده‌رچووانى پۆلى دوانزه‌ى دواناوه‌ندى له زانكۆ و په‌یمانگاكانى هه‌رێم وه‌رگیراون.
ئه‌مرۆِ یه‌كشه‌م یه‌كى تشرینى دووه‌م، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا له كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامى وه‌رگرتنى قوتابیانى پۆلى دوانزه له زانكۆ و په‌یمانگاكان ئاشكرا كرد.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوى كرده‌وه 87% قوتابیان له زانكۆ وپه‌یمانگاكان وه‌رگیراون كه ژماره‌یان 47 هه‌زار و 178 قوتابییه.
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى به قوتابیان دا كه ده‌توانن هه‌ر ئه‌مڕۆ له دواى كاتژمێر چوارى ئێواره له رێى كۆدى خۆیان ئه‌نجامى وه‌رگیرانیان ببینن.