ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى بۆ مردنى جه‌لالى مه‌له‌كشا بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، “سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆست و خۆشەویستان و شەیدایانی شیعرە بەرزەکانی دەکەم”.
شه‌وى رابردوو جه‌لال مه‌له‌كشا شاعیرى به‌ناوبانگى كورد كۆچى دوایى كرد، به‌م بۆنه‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی شاعیری ناوداری کورد جەلالی مەلەکشام بیست.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆست و خۆشەویستان و شەیدایانی شیعرە بەرزەکانی دەکەم، هاوخەمی کۆڕی شاعیران و ئەدەبدۆستانم بۆ لەدەستدانی شاعیری ئاویەر.
له خوای مه‌زن داواکارم گیانی بخاته به‌ر به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.