نوچه‌نێت
چه‌ند رۆژێكه بابه‌تى پرۆژه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنانى سعوودى له باشوورى عێراق ده‌نگۆى جیاوازى دروست كردووه و ئێرانیش به ئاشكرا هانى لایه‌نه شیعه‌كان ده‌دات به‌ره‌و رووى پرۆژه‌كه ببنه‌وه، چونكه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى خۆى به مه‌ترسى ده‌زانێ.
دوێنێ چه‌ند لایه‌نێكى شیعه كه‌وتنه دژایه‌تى پرۆژه‌یه‌كى سعوودى، كه به‌شێكى زۆرى ده‌كه‌وێته بیابانى باشوورى عێراق له هه‌ر سێ شارى نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و موسه‌نا، كه ئه‌و سێ شاره شیعه‌نشینن.
له‌وانه هه‌ر یه‌كه له ده‌وڵه‌تى یاسا و عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق له دژى پرۆژه‌كه‌ى سعوودیه وه‌ستاونه‌ته‌وه و به داگیركاریى ده‌زانن.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له راپۆرتێكدا باسى له‌وه كردووه، ئه‌و هێزانه به هاندانى ئێران ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، چونكه ئێران ئه‌و پرۆژه‌یه به مه‌ترسى ده‌زانێ بۆ ده‌سه‌ڵاتى خۆى.
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه خه‌ڵكى باشوورى عێراق كه زۆرینه‌ى شیعه‌ن فه‌رامۆش كراون و له بارودۆخێكى خراپى ئابوورى ده‌ژین، ئه‌و پرۆژه‌یه‌یش كه له بوارى ئاودێرى و كشتوكاڵ و چه‌ند لایه‌نێكى تر ده‌بێت، ناوچه‌كه ده‌بووژێنێته‌وه.
ئه‌و راپۆرته‌ى عه‌ره‌ب كه دوێنێ بڵاوكراوه‌ته‌وه، پێشبینیه‌كى دروست بوو. چونكه ئه‌مڕۆ ئێران له میدیاكانى خۆى كه‌وتووه‌ته دژایه‌تى پرۆژه‌كه، كه‌ناڵى “ألعالم” كه به به‌زمانى بابه‌ته‌كانى په‌خش ده‌كات، له دژى پڕۆژه‌كه بابه‌تێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ ئه‌مه پرۆژه‌یه‌كى دوژمنكارییانه و بۆ ئاسایشى عێراق مه‌ترسیداره.