(نوچەنێت) سەنگەر ئاکرەیی
رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، ئەوە دووپات دەكاتەوە كە لە كەركووك فەوزای بێ یاساییە بۆیە هەمیشە داوامان كردووە كە دۆخی ئەو شارە ئاسایی بكرێتەوە.
دوابەدوای بلاوبوونەوەی هەواڵی کۆچی دوایی نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک، لەچەندین لای شاری كەركووكەوە وەك هاوخەمی وێنەی ناوبراو هەڵواسران و بڵاوكرانەوە، بەڵام درەنگانی شەوی رابردوو، وەك شایەدحاڵەكان باس دەكەن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەست بە کۆکردنەوە و لێكردنەوەی تەواوی وێنەكان كرا.
لەمبارەیەوە رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، بە (نوچەنێت)ی گوت “لە نەبوونی یاسا و بێ دەستووری لەو شارە، هەموو کردارێکی فەوزەوی ئەنجام دەدرێ و چەندین جار داوامان کردووە دۆخەکە ئاسایی و یاسایی بکرێتەوە. ئەگینا وێنە و ئاڵای دنیا لە کەرکووک هەڵواسراوە، کەچی دژی ویستی خەڵک کار دەکەن.”
سەبارەت بە کۆچی پارێزگاری کەرکووک، رێبوار تاڵەبانی گوتی “د. نەجمەدین خزمەتی ئەو شارەی کردووە و جێگای دەستی دیارە و لای خەک خۆشەویستە، ئێستا فەوزایەک هەیە کە یاسا و دەستوور نەماوە و بووەتە بهرهڵایى و خهڵك ئەزيیەت دەدەن.”
لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێرمان لە ئەگەری دەستگیرکردنی هاووڵاتیيان لەسەر ئەم پرسە، رێبوار گوتی: “گوتم شارەکە فەوزایە و بی یاساییە کەوابوو هەموو کارەک چاوەروانکراوە لە دەسەڵاتدارانی ئەو شارە.”