(نوچەنێت) سەنگەر ئاکرەیی
جەلال مەلەکشا، شاعیر و نوسەری ناوداری کورد لە سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان درەنگانی شەوی رابردوو کۆچی دوایی کرد.
جەلال مەلەکشا خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتە و لە سالی ١٩٥١ لە گوندی مەلەکشا لە شاری سنە لەدایکبووە. بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥ ساڵ بۆ گۆڤاری سروە وەک رۆژنامەڤان وئەندام کار دەکات و لەوێوە کار لە پێشخستنی زمانی کوردی دەکات.
ناوبراو ماوەیەک لە شاری هەولێر لە گۆڤاری پرشنگ رۆژنامەڤان بووە و چەند چالاکی رۆژنامەڤانی لە هەفتەنامە و گۆڤارەکانی شاری سنەدا کاری کردووە.
دوێنێ درەنگانی شەو، ٣١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، بە جەلتەی دڵ لە تەمەنی ٦٩ سالیدا کۆچی دوایی کرد.
جەلال مەلەکشا کۆچی دوایی کرد
0
Share.