(نوچەنێت) سەنگەر ئاکرەیی
بارهگاى بارزانى لهسهره بڵاوبوونهوهى ههواڵێك روونكردنهوه دهدات، له راگهیهنراوێكدا دهڵێ سهرۆك بارزانى هیچ نامهیهكى بۆ یهكێتى نهناردووه و “ئەو بابەتە دوورە لە راستی و هیچ بنەمایەكی نییە”
لە بڵاوکراوەیەکدا لە سایتی فەرمی بارەگای بارزانی ئاماژە بە هەواڵی ناوەرۆکی ناردنی نامەیەکی سەرۆک بارزانی بۆ سەرکردایەتی یەکێتی کردووە کە گوایە تێیدا سەرۆک بارزانی باس لە دوو ئیدارەی دەکات.
ئەمەش دەقی راگەیێندراوەکەیە:
سایتێك بە ناوی درەو میدیا هەواڵێكی بڵاوكردووەتەوە كە گوایە لەم چەند رۆژەدا سەرۆك بارزانی لە نامەیەكدا بۆ یەكێتی، داوای دوو ئیدارەیی كردووە و سایتەكەش خاڵبەندی بۆ نامەكە هۆنیوەتەوە و لێكدانەوە و خوێندنەوەی بۆ كردووە.
لێرەدا بە گشت لایەك رادەگەیێنین یٔەو بابەتە دوورە لە راستی و هیچ بنەمایەكی نییە و، سەرۆك بارزانی هیچ جۆرە نامەیەكی لەو چەشنە و بەو ناوەڕۆكە بۆ یەكێتی و هیچ لایەنێكی تر نەناردووە.
راگەیاندنی بارەگای بارزانی
31ـی تشرینی یەكەمی 2020