نوچەنێت – سەنگەر ئاکرەیی
بەبۆنەی کۆچی دوایی سیاسەتمەدار و پارێزگاری کەرکووک، دکتۆر نەجمەدین کەریم، کۆنسولخانەی ئەمهریکا لە هەولێر پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو دەکاتەوە و تێیدا هاوخەمی قوڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی دکتۆر نەجمەدین بۆ خانەوادةکەیان دەربڕی.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
کونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکا لە هەولێر سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی سیاسەتمەداری نیشتیمانپەروەری کورد و دکتۆری نەشتەرگەر نەجمەدین کەریم ڕادەگەیەنێت. ئێمە ھاوخەمی قوڵی خۆمان بۆ بنەماڵەی دکتۆر نەجمەدین و ھاورێیەکانی و خەڵکی ھەرێمی کوردستان و عێراق ڕادەگەیەنین.