نوچه‌نێت
میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه شه‌وى رابردوو شه‌ڕ وپێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانى عێراق وخۆپێشانده‌ران له به‌سڕه دروست بووه و هێزه‌كان ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كى تشرینى دووه‌م، ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه بڵاوى كردووه‌ته‌وه، شه‌وى رابردوو شه‌ڕو پێكدادان له به‌سڕه له‌نێوان هێزه عێراقییه‌كان وخۆپێشانده‌ران دروست بووه.
ئه‌مه‌یش كاتێك بووه كه هێزه عێراقییه‌كان ویستوویانه كۆتایى به خۆپێشاندانه‌كان بهێنن وخێوه‌تى خۆپێشانده‌رانیان سووتاندووه.
كه‌ناڵه‌كه چه‌ندان په‌یامى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌رگرتووه و وه‌ك به‌ڵگه له‌سه‌ر رووداوه‌كه به‌كارى هێناون، به‌ڵام باسى له‌وه‌یش كردووه تا ئێستا سه‌رچاوه‌یه‌كى فه‌رمى قسه‌ى له‌سه‌ر رووداوه‌كه نه‌كردووه.
له هاوینى 2018 خۆپێشاندانه‌كان له به‌سره ده‌ستى پێكرد و له هاوینى 2019 دووباره بووه و ماوه‌ى ساڵێكیشه به‌رده‌وامه. خۆپێشانده‌ران له به‌سره داواى خزمه‌تگوزارى و هه‌لى كار و نه‌مانى گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن و هه‌ندێك جاریش هه‌ڕه‌شه‌ى راگه‌یاندنى هه‌رێمى سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن.