نوچه‌نێت
له راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى مۆنیتۆر باس له‌وه كراوه له ساڵى 2008 تا 2019 به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌ى میلیشیاكانه‌وه شه‌ش هه‌زار پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان له عێراق وه‌ستاون.
پوخته‌یه‌كى راپۆرته‌كه له لایه‌ن كه‌ناڵى حوڕه‌ى ئه‌مریكى بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوة له چه‌ند رۆژى رابردوودا له ثاريَزطاى زیقار چه‌ند چه‌كدارێك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر كۆمپانیایه‌كى مالیزى كه له بوارى نه‌وت كار ده‌كات، به‌ر له‌ویش هێرش كرابووه سه‌ر كۆمپانیایه‌كى تر كه له سه‌ڵاحه‌دین وه‌به‌رهێنان له كه‌رتى نیشته‌جێبوون ده‌كات.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێ ئه‌و دوو كۆمپانیایه به ته‌نیا نیین كه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر به‌ڵكو له ساڵى 2008 وه تا 2019 شه‌ش هه‌زار پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى میلیشیاكان وه‌ستاون.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى ئابوورى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وةزیرانى عێراق له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه گوتوویه‌تى، به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى بانكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كارئاسانى له‌بوارى وه‌به‌رهێنان، عێراق له ریزبه‌ندى 190 وڵات پله‌ى 171ى هه‌یه.