تایبەت نوچە نێت
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له ناوچه‌كه ده‌ست نوچە نێت كه‌وتووه، گرووپێكى تیرۆریستى داعش، لەنزیک سێگردکان لە چەمێك لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە وئاسایش گەمارۆ دراون.
هاوكار ره‌شید دانیشتووی ئه‌و سنووره‌یه به نوچه‌نێتى راگه‌یاند، “ده‌نگۆى گه‌مارۆدانى داعش له نزیك چه‌مێكى سَگیردكان بڵاوبووه‌ته‌وه، خه‌ڵكى ناوچه‌كه ده‌ڵێن له‌وه ده‌چێ ئەو چەند تیرۆریسته بن كه لە رۆژانی رابردوودا لە سنووری سێگردكان بینرابوون لە چەمێك خۆیان حەشارداوە كە دەكەوێتە لای شێخ بزێنی” .
ئه‌و هاووڵاتییه باس له‌وه‌یش ده‌كات پێشمه‌رگه وئاسایشێكى زۆر ره‌وانه‌ى ناوچه‌كه كراون و ده‌نگۆى گه‌ماردانیان هه‌یه.
هاوكار باسى له‌وه‌یش كرد ئه‌و چه‌مه‌ى كه گوایه داعش خۆشى تێدا حه‌شار داوه زۆر گه‌وره‌یه. سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان ئاماده نه‌بوون له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م ئۆپراسیۆنه لێدوان بده‌ن.
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو له ناوچه‌ى سێگردكانى سه‌ربه كۆیه باس له بینینى چه‌ند تیرۆریستێكى داعش كرا، ئه‌و كات گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد، داعش هه‌لده‌قۆزێته‌وه له‌و ناوچانه ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان بۆشایى ئه‌منى هه‌یه.