حوسێن هینداوى: پاداشتى چاودێرانى سندووق نامێنێ و خزمه‌تى سێ مانگیان پێ ده‌درێت
شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
حوسێن هینداوى راوێژكارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردن له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت، دووپاتى كرده‌وه هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له‌و كاته‌دا ده‌كرێ كه بۆى دیاركراوه و خه‌رجییه‌كانى هه‌ڵبژاردنیش كه‌متر ده‌كرێنه‌وه.
حوسێن هينداوى له لێدوانێكى بۆ”نوچه‌نێت” وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكى په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى دایه‌وه و دووپاتى كرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته دواناخرێت.
هینداوى له لێدوانه‌كه‌ى گوتى، “هه‌ڵبژاردن دواناخرێت، بابه‌تى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كه پروپاگه‌نده‌ى حزبه‌كانه”.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى دابینكردنى خه‌رجییه‌كان له‌م قه‌یرانه‌دا، هینداوى گوتى، “ئەو تێچووەی كە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان پێشبینی كردووە نزیكی 300 ملیۆن دۆلاره، ئێمە پێمانوایە هەندێ خەرجی هەیە پێویستە نەمێنێت”.
هینداوى به كورتى و به پوختى باسى ئه‌و خه‌رجییانه‌ى كرد كه بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌یان دراوه، له‌وانه ناردنى چاو‌دێر بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ده‌ره‌وه نامێنێ، پێدوایستى و په‌ڕاو و تۆماره‌كان له ناوخۆ چاپ ده‌كرێن، پاداشتى چاو‌دێر كه هه‌ندێك جار نزیكه‌ى 300 دۆلار بووه بۆ هه‌ر چاودێرێك نامێنێ.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى له به‌رانبه‌ر چى چاودێرانى سه‌ر سندووقه‌كان چاودێرى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر پاداشت نه‌مێنێ، هینداوى گوتى، “پێشنیار كراوه سێ مانگ تا شه‌ش مانگ خزمه‌تیان بۆ زیاد بكرێت له‌برى ئه‌وه‌ى چاودێرییان كردووه، چونكه ناكرێ ئێستا ئه‌و پاره زۆریان پێ بدرێت، پێشتر نیوه‌ى بودجه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ چاودێران ده‌ڕۆیشت”.
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى راوێژكارى مسته‌فا كازمى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان باسى له ژماره‌ى حزبه به‌شداربووه‌كان كرد و گوتى، “تا ئێستا 230 حزب و قه‌واره ناویان تۆماركراوه و 65 تریش خه‌ریكى خۆتۆماركردنن”.