نوچه‌نێت
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى به بۆنه‌ى كۆچى دوایى د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، “به هه‌واڵى كۆچى دوایى د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم زۆر دڵته‌نگ و خه‌مبار بووم”.
ئه‌مڕۆ د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگارى كه‌ركووك وسیاسه‌تمه‌دارى كورد به نه‌خۆشى كۆچى دوایی كرد، به بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى بڵاوكردووه‌ته‌وه و له ده‌قه‌كه‌ى ده‌ڵێ، “به‌م هه‌واڵه دڵته‌نگ و خه‌مبار بووم”.
ده‌قی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (د. نەجمەدین كەریم)ـم پێ گەییشت. بەم هەواڵە زۆر دڵتەنگ و خەمبار بووم.
سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو نەجمەدین كەریم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه را‌جعون
مه‌سعود بارزانی
31ـی تشرینی یەكەمی 2020