شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به‌نوچه نێت
سه‌لام سمێسم كه ژنه ئابووریناسێكى به‌ناوبانگى عێراقییه له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ده‌ڵێ، “مسته‌فا كازمى بۆ قه‌یرانى دارایى ده‌توانێ زۆر شت بۆ عێراق بكات، به‌ڵام ئه‌و تێڕوانینى ستراتیژى نییه”.
له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت سلام سمێسم باسى له قه‌یرانه‌كانى عێراق كرد و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئاخۆ مه‌سته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌توانێ چى بكات؟ ئه‌و ئابووریناسه گوتى، “كازمى تێڕوانینى ستراتیژى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه نییه، ئه‌و ناڕوونییه‌ى له‌نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مان دروست بووه بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه تێڕوانینى ستراتیژى روون نییه بۆ ئه‌م قۆناغه، له‌وه‌ى چۆن پاره دابین ده‌كات، یان له‌وه‌ى به‌راستى پاره نییه”.
سه‌باره‌ت به بابه‌تى چاكسازى سمێسم گوتى، “چاكسازى ته‌نیا وشه‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو كردارى پێویسته، به‌زۆر رێگا كازمى ده‌توانێت چاره‌سه‌رى دارایی بكات، یه‌كه‌م ده‌ڵێن 250 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر زیاتر له مووچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن پێویسته حكوومه‌ت ئه‌وه رابگرێ، هه‌روه‌ها داهاتى خاڵه سنووریه‌كان هه‌یه، داهاتى باج هه‌یه، ئه‌وانه بۆ كوێ ده‌چن ؟بۆیه ده‌بێت حكوومه‌ت ئه‌وانه هه‌موو چاره بكات پاشان په‌نا بۆ قه‌رز كردن ببات”.
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى بۆ نوچه‌نێت گوتى، “حكوومه‌تى عێراق به‌هۆى كه‌ڵه‌كه‌بوونى كێشه‌كان په‌نا بۆ قه‌رز ده‌بات و كێشه‌ى سه‌ره‌كیش له‌عێراق ئه‌وه‌یه چاودێریى دارایى نییه و داموده‌زگاكان شه‌فاف نیین”.