نوچه‌نێت
له راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان كراوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مه‌یان كێشه‌یه‌كى تر بۆ عێراق دروست بكات و ئه‌نجامدانى ئاسان نه‌بێت.
دواى ساڵێكى ته‌واو، په‌رله‌مانى عێراق رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو تواناى كێشه‌كانى په‌یوه‌ندیدار به یاساى هه‌ڵبژاردن یه‌كلایى بكاته‌وه، ئێستا چه‌ند هه‌نگاوێكى تر ماوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بكرێت.
به بڕواى په‌رله‌مانتاران و چاودێرانى سیاسى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى داهاتوو له‌وه‌ى رابردوو ئاسانتر نابێت.
رۆژنامه‌ى”عه‌ره‌بى جه‌دید” له راپۆرتێكدا باسى له‌وه كردووه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى دادگاى فیدڕاڵى دوو بابه‌تى ترن ده‌بێت به‌ر له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته یه‌كلایى بكرێنه‌وه.
به تایبه‌تى به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مجاره هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یه، ده‌بێت دوو مانگ به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كه په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
په‌رله‌مانتاران باسیان له‌وه كردووه ئه‌م پرۆسه‌یه ئاسان نابێت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ر بگرێت ئه‌وا مه‌ترسى خۆى ده‌بێت، چونكه ئه‌و دوو مانگه عێراق ده‌كه‌وێته بۆشایى یاسادانان و له‌ژێر سایه‌ى میلیشیاكانه‌وه تێپه‌ڕاندنى ئه‌و ماوه‌یه ئاسان نابێت.
به‌در زیادى په‌رله‌مانتارى سائیروون له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ، “ئێمه كێشه‌مان له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه نییه، په‌رله‌مان خۆى هه‌ڵده‌وه‌شێنته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت بابه‌ته‌كان پێشتر كۆنتڕۆڵ بكرێن، چونكه بۆشایى دروست ده‌بێت”.