ئامادەکردنی؛ لاڤین عومه‌ر
هه‌واڵى تووشبوونى عادل ئیمام ئه‌كته‌رى میسرى به‌ناوبانگ به كۆرۆنا پشتڕاست ده‌كرێته‌وه و به‌ڵام دووپات ده‌كرێته‌وه ته‌ندروستى جێگیره و له حاڵه‌تێكى باش دایه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له میدیاكانى میسڕ بڵاو ده‌كرێنه‌وه، عادل ئیمام تووشى كۆرۆنا بووه، به‌ڵام وه‌ك كه‌سه نزیكه‌كانى باسیان كردووه ره‌وشى ته‌ندروستى ئه‌و جێگیره و له حاڵه‌تێكى باش دایه.
له په‌یامێكدا كه ئیمام بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دووپات له‌سه‌ر باشبوونى ته‌ندروستى خۆى ده‌كات و سوپاسى ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه هه‌واڵى ده‌پرسن.
عادل ئیمام ئه‌مساڵ ته‌مه‌نى بوو به 80 ساڵ له‌سه‌ر ئاستى دنیا له بوارى كۆمیدى به‌ناوبانگه و خاوه‌ن چه‌ندان فیلم و دراما و شانۆگه‌رییه.
له به‌ناوبانگترین فیلمه‌كانى “تیرۆریست” و “تیرۆر و كه‌باب” “تا دووكه‌ڵه‌كه نه‌فڕێ” “مورگان”. له شانۆگه‌رییه به‌ناوبانگه‌كانیشى “قوتابخانه‌ى ئاژاوه‌گێران” و “زه‌عیم”ه.