نوچه‌نێت
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له عێراق رايگه‌یاند، ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كى مه‌شقكردن له قه‌زاى به‌لد له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و له رووداوه‌كه دوو ئه‌فسه‌رى فڕۆكه‌وانى گیانیان له‌ده‌ست داوه.
شانه‌ى راگه‌یاندنى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كردووه، فڕۆكه‌یه‌كى مه‌شقكردن له جۆرى سیزنا كه‌ره‌ڤان له شارۆچكه‌ى به‌لدى سه‌ربه پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
شانه‌ى ئه‌منى روونى كردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌كه له كاتى مه‌شقكردن بووه و به‌هۆى كێشه‌یه‌كى ته‌نكنیكى كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و له رووداوه‌كه‌یشدا ئه‌فسه‌رێكى باڵاى فڕۆكه‌وانى به پله‌ى موقه‌ده‌م به ناوى سه‌یف عاید و له‌گه‌ڵ نه‌قیبێك به ناوى عه‌لى ره‌سووڵ له رووداوه‌كه گیانیان له ده‌ست داوه و فڕۆكه‌كه‌یش به ته‌واوى سووتاوه.
شانه‌ى ئه‌منى روونیشى كردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌كه له ناوچه‌یه‌ك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه كه شوقه‌ى نیشته‌جێبوونى لێیه به‌ڵام ناوچه‌كه ئاوه‌دان نه‌بووه بۆیه جگه له گیانله‌ده‌ستدانى دوو ئه‌فسه‌ره‌كه هیچ زیانێكى تر‌ى گیانى نه‌بووه.