نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ له شارى موسه‌ناى باشوورى عێراق بۆڕییه‌كى غاز ته‌قییه‌وه، له ئه‌نجامدا باره‌گایه‌كى میلیشیایه‌كى حه‌شدى شه‌عبى وێران بووه كه له نزیكى رووداوه‌كه بووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 31ى تشرینى یه‌كه‌م، بۆرییه‌كى گاز له پارێزگاى موسه‌نا “دیوانیه” ته‌قییه‌وه له ئه‌نجامدا چه‌ندان كوژراو و بریندار هه‌یه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییه فه‌رمییانه‌ى له ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه، دوو كه‌س له خه‌ڵكى سڤیل له رووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بییه، باسى له‌وه كردووه له نزیك رووداوه‌كه باره‌گایه‌كى حه‌شدى شه‌عبى هه‌بووه، به ته‌واوى وێران بووه و حه‌شد دانى به‌وه ناوه كه له رووداوى ته‌قینه‌وه بۆرى گازه‌كه چه‌ند چه‌كدارێكى كوژراوه.
تا ئێستا هۆكارى ته‌قینه‌وه‌ى بۆرییه گازه‌كه نه‌زانراوه، به‌ڵام ماڵپه‌رى فرانس 24ى فڕه‌نسى ته‌قینه‌وه‌ى بۆڕییه گازه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌واڵى ته‌قینه‌وه‌ى بۆرى نه‌وتى كوردستان باس كردووه. ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌و دوو رووداوه هاوكاتن له‌گه‌ڵ یه‌كتر، ده‌شڵێ ئه‌مه له كاتێكدایه كه ده‌زانرێ ته‌واوى عێراق له دابینكردنى ئابوورى خۆى پشت به سه‌رچاوه‌ى نه‌وت و گاز ده‌به‌ستێ.