سعوودیه به نیازه گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ى ئابوورى له عێراق دروست بكات، كه‌چى میلیشیاكانى شیعه له‌دژى ده‌وه‌ستنه‌وه وده‌ڵێن به‌شێكه له داگیركاریى وپرۆژه‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى سپۆتنیكى رووسى، ئاماژه بۆ ناوه‌ڕۆكى په‌یامێكى قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌ركرده‌ى میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق كردووه، كه هۆشداریى داوه له پرۆژه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنانى سعوودیه.
خه‌زعه‌لى كه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت نزیكترین كه‌سه له ئێرانه، گوتوویه‌تى پرۆژه‌كه‌ى سعوودیه بۆ ئه‌وه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر رووبه‌ڕێكى فراوانى خاكى عێراق دابگرێت و به‌شێكه له پرۆژه‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
سپۆتنیك ده‌ڵى سعوودیه به نیازه گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ى ئابوورى وكشتوكاڵى له عێراق دابنێ، كه بۆ شه‌ش شارى عێراق گرنگه، به‌ڵام شیعه‌كان به‌ره‌نگارى ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌بنه‌وه.
ماوه‌ى دوو ساڵه سعووده‌یه بایه‌خ به عێراق ده‌دات و هاوكاریى ده‌كات بۆئه‌وه‌ى له هه‌ژموونى ئێران رزگارى بكات.