سه‌نگه‌ر ئاكره‌یى، نوچه‌نێت
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ سبه‌ى بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر چاره‌نووسى قوتابخانه‌كان بدرێت و به‌رپرسێكى یه‌كێتى مامۆستایان به دوورى ده‌زانێ بانگه‌وازه‌كه‌ى سێ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه كاریگه‌ریى له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى سبه‌ى هه‌بێ.
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو هه‌ر سێ رێكخراوى یونسێف و یونسكۆ و بانكى نێوده‌وڵه‌تى بانگه‌وازێیكیان بڵاوكرده‌وه و داوایان كرد به په‌له له 150 وڵات قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه.
سبه‌ی “یه‌كشه‌م” بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر قوتابخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت، سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌و بانگه‌وازه‌ى سێ رێكخراوه‌كه چ كاریگه‌رى به‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى سبه‌ى ده‌بێت، ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان به دوورى زانى هیچ كاریگه‌رییه‌كى ئه‌وتۆى هه‌بێ و دووپاتى كرده‌وه ئه‌وه‌ى ته‌نیا له‌م بواره‌دا بڕیار ده‌دات، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه.
ئەحمەد گەرمیانی جێگیری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە نوچەنێتی گوت، “بڕیارى كردنه‌وه‌ى قوتابخانه بڕیارێکی تەندروستییە و کەس ناتوانێ لەخۆیەوە بڕیار بدات. لێرەدا ئەنجومەنی وەزیران بریار لەسەر کردنەوە یان داخستنیان دەدات و بڕیارەکە لە بەرژەوەندی خەڵک و قوتابیان دەبێت”.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى گوتى، “ئه‌گەر ئەوان راست دەکەن با بێن هاوکارمان بن لە خوێندن و دابینکردنی هەموو ئاسانکاریی تەندروستیمان بۆ بکەن، ئەوکاتە ئێمە دەتوانین بگەرێینەوە بۆ پێشنیاری ئەوان، بەڵام تەندروستی قوتابی و مامۆستا بۆ ئێمە لە بریاری ئەوان گرینگترە.”