ئێکسۆن مۆبیل 680 ملیۆن دۆلار زیانی پێكەوتووە

0

(نوچەنێت) ئاژانسەكان

بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل زیانر 680 ملیۆن دۆلاری پێدەكەوێت، جگە لەو كۆمپانیایەش كۆمپانیای دیكەی ئەمەریكیش بەر زیانی دابەزینی نرخی نەوت كەوتوون.

لەمبارەیەوە ماڵپەری (العقاریە) بڵاویكردۆتەوە كە “بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت زیانێکی گەورەی لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت لە ئەمەریکا دراوە. ئەم زیانەش بەتایبەت بەر هەردوو کۆمپانیا گەورەكەی ئێکسۆن مۆبیل و شێڤرۆن كەوتوون، بەمەش بەهای پشکەکانیان لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە رێژەیەکی بەرچاوە دابەزیوە”.

بەپێی دوایین راپۆرتی دارایی كە ماڵپەری ناوبراو بڵاویكرۆدتەوە “کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل بەتەنیا لەمساڵدا بە رێژەی 50٪ بەهای پشکەکانی دابەزیوە. هەروەها کۆمپانیای شێڤرۆنیش بەهای پشکەکانی بە رێژەی 40٪ دابەزیوە”. دەشڵێ ” لە چارەکی چوارەمی ئەمساڵدا 680 ملیۆن دۆلار زیانی کردووە. هەروەها کۆمپانیای شێڤرۆنیش لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا 201 ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە کە بەراورد بە ساڵی رابردوو دابەزینی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە”.

بەهۆی دابەزینی بەهای پشکەکانی، ئێکسۆن مۆبیل پلانی خەرجییەکانی بۆ ساڵی داهاتوو کەمکردووەتەوە، لە ئەمساڵیشدا بۆ سێیەمین چارەکی لەسەریەکە بەهای پشکەکانی دادەبەزێت و ئەمساڵ 680 ملیۆن دۆلار زیانی کردووە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئێکسۆن مۆبیل پلانی هەبوو بۆ دۆزینەوەی نەوت لە کەناراوەکانی گویانا و بڕیاریدابوو 33 ملیار دۆلار لە وەبەرهێناندا خەرجبکات، بەڵام تاوەکو ئێستا 16.6 ملیاری خەرجکردووە. 

ئەو کۆمپانیایە لە هەفتەی رابردوو رایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆناوە 15٪ـی هێزی کاری کەمدەکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com