سه‌نگه‌ر ئاكره‌یى، نوچه‌نێت
ئاواره هه‌ڵشۆیى ئابووریناس و مامۆستاى زانكۆ له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد ،ئه‌گه‌ر له‌م زستانه‌دا به هۆى شه‌پۆڵى دووه‌مى كۆرۆناوه كه‌ره‌نتینه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌وا كاره‌ساتێكى گه‌وره له دنیا روو ده‌دات.
ئاواره مامۆستاى زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه ئه‌و له لێدوانێكى بۆ “نوچه‌نێت”چه‌ند سه‌رنجێكى ئابوورییانه‌ى له‌سه‌ر بارودۆخى ئابوورى عێراق و جیهان دا.
ئەو ئابووریناسە گوتی، “هاتنی شەپۆڵی دووەمی کۆرۆنا کە هەندێک وڵات کەرەنتینیان راگەیاند و ئەگەر ئەمە روو بدات بە دڵنیاییەوە کارەساتی زۆر قووڵ روو دەدات و قەیرانی دارایی قورس‌تر ده‌بێت”
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت باسى له بارودۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و گوتى، “هەرچەندە دیاریشە ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریى رووبدات نەوت سەرچاوەی سەرەکی داهاتی عێراق و هەرێمە و راستەوخۆ کاریگەریی سەر مووچەی فەرمانبەران و ژیانەوەی خەڵک هەیە”
به بڕواى ئاواره هه‌ڵشۆیى قه‌یرانه‌كانى عێراق رۆژ له دواى رۆژ قووڵتر ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ریى راسته‌وخۆى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت، چونكه هه‌رێمیش له لایه‌ن خۆیه‌وه به دۆخه جیهانییه‌كه كاریگه‌ر بووه كاتێكیش به‌غدا نه‌توانێ پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كانى بێت ئه‌وا كاریگه‌رییه ئابوورییه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێم زیاتر ده‌رده‌كه‌وێ.