(نوچەنێت)
بڕیارە لەم رۆژانە تەرمی دكتۆر نەجمەدین كەریم لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاوە بهێندرێتەوە هەرێمی كوردستان و بەشێوەیەكی كاتی لە هەرێمی كوردستان بنێژرێت، دواتر بگەرێندرێتەوە شاری كەركووك.
لەمبارەیەوە نوسینگەی خولێخۆشبوو دكتۆر نەجمەدین كەریم بڵاویكردۆتەوە كە “لەسەر وەسیەتی خوالێخۆشبوو دکتۆر نەجمەدین کەریم تەرمی بەڕێزییان دەهێنرێتەوە بۆ کوردستان و بە شێوەیەکی کاتی لە كوردستان بە خاک دەسپێردرێت، تا ئەوکاتەی شاری کەرکوك ئازاد دەکرێت و لە ژێر ئەمنیەت و ئارامی هێزەکانی پێشمەرگەدەبێت ، بە شێوەیەکی هەمیشەیی دەبرێتەوە بۆ شاری کەرکوكی پیرۆز”.
دەشڵێ “بەڕێز دکتۆر نەجمەین، پێش کۆچکردنی یەکجارەکی، ڕاسپاردەی ئەوەی بەجێهێشت، کە لەبەر سەلامەتی وتەندروستی گشتی لە دۆخی ئێستای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هیچ جۆرە قەرەباڵەغی و پرسەیەکی بۆ دانەنرێت”.