(نوچەنێت) ئاژانسەكان
دوای ئەوەی دوێنێ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6.8 پله‌ی رێخته‌ر پارێزگای ئیزمیری توركیای هه‌ژاند و چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌كی روخاند، به‌پێی دوایین ئاماره‌كانیش 24 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 800 كه‌س برینداربون.
لەمبارەیەوە فەرمانگەی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی شارۆچكه‌ی “سه‌فه‌ری هیسار”ی ئیزمیر تائێستا 24 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه، ژماره‌ی بریندارانیش 804 كه‌سن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌شكراوه، دوای بومه‌له‌رزه سه‌ره‌كییه‌كه، 341 له‌رینه‌وه‌ی تر روویداوه، هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و رزگاركردن له 17 باڵه‌خانه‌دا بۆ رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ژیر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كان ماونه‌ته‌وه، به‌رده‌وامه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای بومه‌له‌رزه‌زانیی قه‌ندیلی توركیا، دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ هه‌ینی بومه‌له‌رزیه‌ك به گوڕی 6.8 پله‌ی رێخته‌ر رویدا، كه زۆرترین كاریگه‌ریی له‌سه‌ر شارۆچكه‌ی سه‌فه‌ری هیسار و بایراكڵی-ی ئیزمیر هه‌بووه و له چه‌ند شارێكی دیكه‌ی توركیاش هه‌ستیپێكراوه، هه‌روه‌ها له وڵاتی یۆنان بوه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دوو كه‌س.