بەپێی پلانێكی نوێ كەنەدا ملیۆنێك و 200 هەزار پەنابەر وەردەگرێت

0

(نوچەنێت) : ئاژانسەكان

حكوومەتی كەنەدا رایگەیاند كە لەماوەی دوو ساڵی داهاتوودا  زیاتر لە ملیۆنێك پەنابەر وەردەگرێت، هۆكاری ئەو بڕیارەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ كەمبوونەوەی ژمارەی كۆچبەران لە وڵاتەكەی بەهۆی فایرۆسی كۆرۆناوە.

ماڵپەری CanadaNews  بڵاویكردۆتەوە كە حکوومەتی کەنەدا ئەو پلانەی خۆی ئاشكرا كرد كە دەیەوێ لە نێوان ساڵی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٣دا و بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی کەمبوونەوەی ژمارەی کۆچبەران بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە کە سنورەکان و فڕۆکەخانەکان داخراون، زیاتر لە ملیۆنێك و ٢٠٠ هەزار پەنابەر وەربگرێت.

بەپێی ئەو پلانە نوێیەی حکومەتی کەنەدا پێشبینی دەکات دۆخەکە لە ساڵی ٢٠٢١دا ئاسایی ببێتەوە و بۆ ئەوەش، پلانێکی تۆکمەیان هەیە بۆ وەرگرتنی ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران بە مەبەستی گەشەپێدانی ئابووری وڵاتەکەیان.

ساڵانە، بە مەبەستی زیادکردنی هەلیکار و گەشەپێدانی ئابوری وڵاتەکەی، حکوومەتی کەنەدا بەگوێرەی پلانێک کۆچبەران وەردەگرێت. بەڵام ئەمساڵ بەهۆی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان، ژمارەیەکی کەم لە کۆچبەران توانیویانە بەپێی پلانەکە بۆ ئەو وڵاتە کۆچ بکەن بەتایبەت لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٠دا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com