نوچه‌نێت
له رووداوێكدا كه تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ى نازانرێ، ئۆتۆمبیلێك هه‌ڵىكوتایه سه‌ر حه‌ره‌مى مه‌ككه و ویستى له‌یه‌كێك له ده‌رگاكانى بچێته ژووره‌وه، پۆلیس شۆفێره‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه.
چه‌ند گرته‌یه‌كى ڤیدیۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ریده‌خه‌ن، ئۆتۆمبیلێك به خێرایى بۆ ناو حه‌ره‌مى مه‌ككه له سعوودیه ده‌ڕوات و خۆى به یه‌كێك له ده‌روازه‌كانى ده‌كێشێ و ئه‌و كاته ده‌وه‌ستێ.
پۆلیس به په‌له شۆفێره‌كه‌ى ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كى فه‌رمى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه ئاشكرا نه‌بووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت، ده‌گوترێ”شۆفێره‌كه له بارودۆخێكى ئاسایى نه‌بووه”.