نوچه‌نێت
جان ئیف لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا رایگه‌یاند، رێنمایى وهۆشداریى به ته‌واوى باڵیۆزخانه‌كانى فڕه‌نسا له جیهان دراوه، بۆئه‌وه‌ى ئاسایشى خۆیان توندتر بكه‌ن.
دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئیمانوێڵ ماكرۆنى سه‌رۆك كۆمارى فڕه‌نسا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى به‌رگرى وڵاته‌كه‌ى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه و ناخۆى فڕه‌نسا هه‌ندێكى رێكارى ئه‌منى نوێیان ئاشكرا كردووه.
جان ئیف لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا ئاشكراى كردووه، هۆشداریى دراوه‌ته ته‌واوى باڵیۆزخانه‌كان بۆئه‌وه‌ى ئاسایشى خۆیان توندتر بكه‌ن، چونكه پێشبینى ده‌كرێت هێرشى زیاتر بكرێته سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانى فڕه‌نسا.
وه‌زیرى ناوخۆى فڕه‌نسایش ئاشكراى كردووه كه بڕیار دراوه 120 سه‌رباز ره‌وانه‌ى شارى نیس بكرێت، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى هه‌ر هێرشێكى تیرۆریستى.
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو له شارى نیس تیرۆریستێكى ئیسلامى هێرشى كرده سه‌ر كه‌نیسیه‌یه‌ك و له ئه‌نجامدا سێ كه‌سى كوشت و چه‌ند كه‌سێكى تریشى بریندار كرد.