حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى ده‌كات، له رۆژى چوارشه‌مى رابردوو هێرش كراوه‌ته سه‌ر بۆڕى هه‌ناردنى نه‌وتى هه‌رێم و كرده‌وه‌كه‌یش به تیرۆریستى ناو ده‌بات.
شه‌وى رابردوو حكوومه‌تى هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكراى ده‌كات، له رۆژى چوارشه‌مى رابردوو بۆڕى هه‌ناردنى نه‌وتى هه‌رێم كراوه‌ته ئامانج، بۆیه پرۆسه‌ى ناردنى نه‌وت وه‌ستاوه.
حكوومه‌تى هه‌رێم هیچ كه‌س و لایه‌نێكى به راشكاوى تۆمه‌تبار نه‌كردووه و گوتوویه‌تى لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌كه‌ن و تا هێرشبه‌ران ئاشكرا ده‌كه‌ن. دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه، هێرشى له‌م جۆره قبووڵ ناكات و كرده‌وه‌كه به تیرۆریستى ده‌زانێ
ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان:
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تووندی کردەوەی تێرۆریستیی بە ئامانجگرتنی بۆڕی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان سەرکۆنە دەکات.
رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم کردەوە تێرۆریستییە شەرمەزار دەکات و پێی وایە ئەم جۆرە کردەوانە دۆخی هەرێم و ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن.
حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت ودەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت.
لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بەردەوامە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/10/30