نوچه‌نێت
جیرالد درمانان وه‌زیرى ناوخۆى فڕه‌نسا پێشبینى كرد، له رۆژانى داهاتوو هێرشى زیاتر بكرێته سه‌ر وڵاته‌كه‌ى و له‌باره‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش گوتى، “سنوورى به‌زاندووه”.
ئاژانسى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 30ى تشرینى یه‌كه‌م، لێدوانێكى وه‌زیرى ناوخۆى فڕه‌نساى بڵاوكردووه‌ته‌وه و كه باس له هێرشه‌كانى سه‌ر وڵاته‌كه‌ى ده‌كات و ده‌ڵێ، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له رۆژانى داهاتوو هێرشى زیاتر بكرێته سه‌ر فڕه‌نسا.
جیرالد درمانان گوتى، “فڕه‌نسا له جه‌نگه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دوژمنی ناوخۆ و ده‌ره‌وه و ئایدۆلۆجیاى ئیسلامگه‌رایى”.
سه‌باره‌ت به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆك كۆمارى توركیایش، وه‌زیرى ناوخۆى فڕه‌نسا گوتى، “ئه‌ردۆغان سنوورى به‌زاندووه”.
دوێنى له شارى نیسى فڕه‌نسا هێرش كرایه سه‌ر كه‌نیسه‌یه‌ك و سێ كه‌س كوژران، هێرشبه‌ره‌كه توندڕه‌وێكى ئیسلامى بوو ته‌مه‌نى 25 ساڵ بوو.