نوچه‌نێت
وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا ئاشكراى كرد، به‌هۆى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران سزاى به‌سه‌ر هه‌شت رێكخراو سه‌پاندووه.
ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا سزاى به‌سه‌ر هه‌شت رێكخراو سه‌پاندووه، كه زۆربه‌یان له چین و سه‌نگاپوورن.
وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا روونى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و رێكخراوانه له كڕین و فرۆشتنى به‌رهه‌مى پترۆكیمیایى ئێران به‌شدارن.
هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌مریكا سزاى به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تى و رێكخراوى نزیك له ئێران سه‌پاند، كه یه‌كێك له‌وان ئیره‌ج مه‌سجدى باڵیۆزى ئێران بوو له عێراق.
ئه‌مریكا له مانگى ئایارى ساڵى 2018 له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران كشایه‌وه، دواى ئه‌وه ده‌ستى كرد به سزادانى ئێران و تا ئێستا به چه‌ندان قۆناغ سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاندووه و سزاكانى بواره‌كانى دارایى و ئابوورى و وزه‌ى گرتووه‌ته‌وه.